فیلەر و بۆتۆکس
گێڕانەوەی گەنجی، هاوسەنگی، و جوانی سروشتی
پێشەکی
لە گڵۆو سەنتەر تەکنیکی سەردەمیانەی بۆتۆکس و فیلەری بی-نەشتەرگەری ئەنجام دەردرێت بۆ بەدەست هێنانی جوانی سادە و هاوسەنگ. ئەم چارەسەرکردنانە بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە خوازیاری نەهێشتنی چرچی و ڕێکبوونەوەی ڕووخساریان ئەکەن بەبێ ئەوەی نەشتەرگەری گەورە ئەنجام بدەن. هەموو پڕۆسە و ڕێکارەکانمان لەلایەن پزیشک و پسپۆڕی مۆڵەتپێدراوەوە ئەنجام دەدرێن.
جۆرەکانی چاکسازی بە فیلەر و بۆتۆکس
(Botulinum Toxin Injections)
Botox بۆتۆکس
- بۆ ماوەیەکی کاتی ئاسوودەیی دەبەخشیت بەو ماسولکانەی لە رووخساردان و زۆر دەچوڵێن کە دەبنە هۆی چرچ بوون وەکو : (هێڵەکانی ناوچەوان، نێوان برۆکان، هێڵی پێکەنین..هتد).
- ئەنجامەکەی لەماوەی ٥-٧ ڕۆژ لەدوای پڕۆسەکە دەردەکەوێت و بۆ ماوەی ٤-٦ مانگ کاریگەری دەمێنێتەوە.
(Hyaluronic Acid-Based)
Dermal Fillers فیلەر
- زیادکردنی قەبارە، توندکردنی ڕوواڵەت، کەمکردنەوەی هێڵەکانی ڕووخسار
- شوێنە باوەکان: (لێو، ڕوومەت، پێڵووی چاو، شەویلگە، چەناگە..هتد)
Lip Enhancement گەورەکردنی لێو
- بەکارهێنانی جۆری تایبەتی فیلەر بۆ گەورەکردن، پڕکردن، هاوسەنگیکردنی لێوەکان
Non-Surgical Face Contouring (Liquid Lift)
ڕێککاری ڕووخسار بەبێ-نەشتەرگەری
- تێکەڵەی بۆتۆکس و فیلەر بۆ چاکسازیکردن و ڕێککاری ڕووخسار
مەترسییەکان
- برینی کاتی لەشوێنی دەستکاریکراو
- جوڵانی ماددەی فیلەر (دەتوانرێت بە پڕۆسەی ئەنزیم چارەسەر بکرێت)