جوانکاری لووت
ڕێککاری تەندروست، جوانی سروشتی، و هاوسەنگی
پێشەکی
لە ڕووخساردا، لووت بەشێکی گرنگی جوانی لەخۆدەگرێت. بۆ هەندێک لە کڕیارانمان، لووت تەنها بۆ زیادکردنی جوانی نییە، بەڵکو بۆ چارەسەری تەدروستی و ڕێککاری هەناسەدانە. لە سەنتەری گڵۆو، ئێمە هەم پڕۆسەی نەشتەرگەری و بەبێ-نەشتەرگەری بۆ کڕیارانمان دەستەبەر دەکەین وەکو چارەسەرێک بۆ لایەنی تەندروستی و جوانی - بە بەکارهێنانی ڕێککاری سەردەمیانە لەلایەن پسپۆڕی شارەزاوە.
Rhinoplasty
ڕێککاری نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە ڕێککاری بۆ ئێسکی لووت، کوونیلەکان، و هاوسەنگی کردنی لووتە لەگەڵ تەواوی ڕووخسار
Septorhinoplasty
ڕێککاری نەشتەرگەری
بۆ چاکسازی کردنە لەلایەنی تەندروستییەوە بۆ ڕیککردنەوەی ڕێڕەوی لووت و باشترکردنی هەناسەدان
Revision Rhinoplasty
ڕێککاری نەشتەرگەری
بۆ ئەو کڕیارانەی نەشتەرگەری لووتیان ئەنجامداوە و پێویستیان بە ڕێککاری و گۆڕانکاری دیکە هەیە
Enzyme Correction
ڕێککاری بێ-نەشتەرگەری
بەکارهێنانی ئەنزیمی پزیشکییە بۆ تواندنەوە و ڕێککرنەوەی لووت
بۆچی گڵۆو سەنتەر؟
- پزیشک و پسپۆڕی لێهاتوو
- شارەزا لەبواری جوانکاری و تەندروستی
- پڕۆسەی جیاواز بە نرخی گونجاو
- گرنگیدان بە ڕەزامەندی کڕیار